ناوهڕۆك
بەڕێوەبردنی نامەرکەزی
ئەم زاراوەیە بەو شێوە بەڕێوەبردنە دەگوترێ کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردن لە ناوچە یاخود هەرێمێکی تایبەتی لە لایەن دەستەیەکی خۆجێییەوە بەڕێوە دەبرێت کە هەموو یا هەندێک لە ئەندامانی ئەو دەستەیە لەلایەن دانیشتوانی ئەو هەرێمە هەڵبژێردراون، جۆرە دەسەڵاتێکی سەربەستیان هەیە لە هەڵسوڕاندنی کاروباردا، چونکە ئەو دەستەیە دەتوانێ گەلێ کاری لە دەزگا خۆجێیەکان بەڕێوە ببات بە بێ ئەوەی پەنا بباتە بەر حکومەتی مەرکەزی، لایەنی چاکی ئەو ڕژێمە ئەوەیە کە خەڵک لە بەڕێوەبردنی کاروباری ناوەخۆدا بەشدار دەبن، بۆیە ئەم ڕژێمە چاکتر لەگەڵ هەستی نەتەوایەتی دەگونجێ و زیاتر بەرەو لای دیموکراتی دەڕوات، چونکە هەمیشە دەیەوێ خۆڕێبەری یان حکومەتی فراوانتر بکات.
سەرچاوەکان
3277 بینین